٢٥ حوزەیران ٢٠١٨ - ١١:٥١
ئەردۆغان سەرکەوتنی خۆی  ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان سەعدی گوڤن سەرکەوتنی ئەردۆغانی لە هەڵبژاردنەکاندا پشت ڕاستکردەوە.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و حیزبەکەی داد و گەشەپێدان سەرکەوتنی خۆیان ڕاگەیاند لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیادا.

دوای جیاکردنەوەی لە سەدا 97 ی دەنگەکان، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان سەعدی گوڤن سەرکەوتنی ئەردۆگانی لە هەڵبژاردنەکاندا پشت ڕاستکردەوە.

ئەردۆگان لە وتارێکیدا لە ئیستەنبووڵ وتی ” گەلەکەمان پۆستی سەرۆکایەتی و پۆستی بەڕێوەبردنیان داوینەتێ.”

وتیشی ” هیوادارم کەس گومان نەکات لە ئەنجامەکان و زیان بگەیەنێت بە دیموکراسی لەپێناو ئەوەدا کە شکستەکەی بشارێتەوە.”