به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگهیاند: ناتوانین بڵێین داهاتووی بەردەوامی دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپایی سهبارهت به بهرجام ڕوونه.
وتیشی: ئەگەرچی ئامادەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ پاراستنی ڕێککەوتننامەکە یارمەتی ئەوروپا بدەن بەڵام ڕێککەوتننامەکە خاڵی هاوسەنگی لەدەستداوە و ئەگەر هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا ئێران لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە.
عێراقچی ئهوهشی وت که "بەردەوامیی گەمارۆکانی سەر ئێران و ڕێککەوتننامە ناتوانن لەپاڵ یەکدا بمێننەوە، گەلی ئێران متمانەی بە ئەوروپا لەدەستداوە و دەبێت بۆ بەدەستهێنانەوەی ئەو متمانەیە ئەوروپا هەوڵبدات".
..................
300
٢٣ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٨:٤٩
News ID: 898856
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەگەری هەیە لە چەند هەفتەی داهاتوودا وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە و ڕێککەوتنەکە بە تەواوەتی هەڵبوەشێتەوە.