بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومریە نیوز، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هۆی جەژنی ڕەمەزانەوە وتی: ئێمە دڵنیاین هەموو عێراقییەکان تاکوو پێکەوە یەکگرتوو بن هیچ شتێک ناتوانێت ئاسایش و ئەمنییەتیان تێک بدات.
ئەو زیادی کرد: سەرەڕای ساختەکارییەکان ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕێگەچارەی پارلمان و یاسا تەنیا ڕێگەی چارەسەر کردنی کێشەکانە و لە کۆتایدا پارلمان و دەوڵەتی نوێ پێکدێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها لە هەموو گرووپە سیاسییەکانی عێراق داوای کرد کە تاکوو لە ئاستی زۆر باڵا کۆببنەوە و پێکەوە گفتوگۆ بکەن و بە پێی یاسای بنەڕەی عێراق بۆ باشترین ڕێگە چارە بگەڕن و بە زووترین کات حکومەتی نوێ پێکبهێنن.
عەبادی لە درێژەدا جەختی کرد: هەموو ڕێکەوتنەکان دەبێت لە بەرژەوەندی خەڵکی عێراق بیێت و ببێتە هۆی ئاوەدانی و بنبڕ کردنی گەندەڵی لە وڵات، دەبێت بتوانین پێجەوە بە باشترین ڕێگە بگەین و درێژە بدەین بە پێکەوە و ژیان و ئەو ئاشتییەی لە عێراق جێگیر بووە.
..............
300
١٦ حوزەیران ٢٠١٨ - ١٨:٣٧
News ID: 897793
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد تاکوو سەرۆکانی گرووپە سیاسییەکانی عێراق بۆ دوای جەژن کۆبوونەوەی هەمەلایەنە بکەن.