مامۆستا بەكر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاگەیاند، "وەك پەروەردە هەموو ئامادەكاریەكمان بۆ موچەی مانگی سێ تەواوكردوەو چاوڕواندەكرێت لە 5و 6ی مانگی داهاتودا دەست بەدابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت".
وتیشی:"دوێنێ 29ی 5ی 2018 وەك پەروەردە سەرجەم ئامادەكاریەكانمان بەكۆتاهێناوەو چەكی موچەش بۆ خوێندنگەكان ئامادەكراوەو واژوشی لەسەركراوە، هەركات ئاگاداربكرێینەوە دەست بەدابەشكردنی موچە دەكرێت بەزوترینكات".
ئەوەشی وت:"لەلایەن ژمێریاری پەروەردەوە لیستەكانمان پێشتر بەكۆتاهێناو ڕەوانەی گەنجینە دەكرێت و ئێمەش چەكی موچە بۆ خوێندنگەكان ئامادەدەكەین و واژوی لەسەردەكرێت و هەركاتیش پارە تەرخانكرا، دەست بەدابەشكردنی دەكرێت".