به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به‌هرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەو هەواڵانەی کە باس لە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ڕژیمی زایۆنی دەکەن ڕەت کرده‌وه و وتی: لە سەروبەندی خەیانەتی ژمارەیه‌ک لە وڵاتانی عەرەبی بە خه‌ونی فەلەستینییهکان، ئەو دەنگۆیانە بۆ به‌لاڕێدا بردنی ڕای گشتییە.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی عه‌ره‌بی و سعوودییه ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه که ئێران و ئیسڕائیل له ئه‌ردۆن به ناڕاسته‌وخۆ له دانوستانن تاکوو سه‌باره‌ت به سووریا به ڕێککه‌وتن بگه‌ن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئێران له‌مباره‌وه جه‌ختی کرد: ئەو ده‌نگۆ و پاگه‌ندانه لە بنەڕەتدا درۆیە.
ئه‌و زیادی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران بێ گومان ڕژیمی تیرۆریستیی زایۆنی بە ڕەسمی ناناسێت و ئامانجی بڵاو کردنی ئەو درۆیانە زۆر ڕوون و ئاشکران.
قاسمی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: لە سەروبەندی خەیانەتی ژمارەیه‌ک لە وڵاتانی عەرەبی بە خه‌ونی فەلەستینییهکان ئەو دەنگۆیانە بۆ به‌لاڕێدا بردنی ڕای گشتییە.
شایانی باسه که ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئیسڕائیل به بیانۆی بوونی ئێران له سووریا ناوه ناوه هێرش ده‌کاته سه‌ر بنکه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م وڵاته و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان ئه‌نجام ده‌بێت.
...............
300
٢٩ ئایار ٢٠١٨ - ١٢:٣١
News ID: 895422
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕه‌تی کرده‌وه که ده‌نگۆی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆ له نێوان تاران و ڕژیمی زایۆنی بنه‌مای ڕاسته‌قینه‌ی هه‌بێت.