له كاتێكدا عێراقیه‌كان له هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن، ئاشكراكراوه كه (250) چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و (50) هه‌زار چاودێری ناوخۆیی چاودێری پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێنج هه‌زار و (400) میدیاكاری عێراقی و بیانی رووماڵ ئه‌م رووداوه ده‌كه‌ن .
له كاتێكدا چه‌ند چه‌كدارێكی داعیشیش هێرشیان كردووه‌ته‌وه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان، له لایه‌كی دیكه‌وه‌ش عه‌بادی داوای كردووه رێگاكان بكرێنه‌وه و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆش نه‌مێنێت، له لایه‌ن خۆشیه‌وه ئه‌یاد عه‌لاوی سكاڵای سه‌ر پیشێلكاریهكان هه‌یه .
له‌سه‌رتاسه‌ری عێراقیش كێشه‌ی كارنه‌كردن و له كاركه‌وتنی ئامێره ئهلیكتڕۆنیهكانی خوێندنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگده‌ر به دیاریترین سیمای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه داده‌ندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه‌یه‌ش تاكو ئیستا هیچ ئامێرێك له‌م ئامێره ئه‌لیكتڕۆنیه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و تیمانه‌ی چاك كردنه‌وه، كه به‌سه‌ر بنه‌كانی ده‌نگدان بڵاوكراونه‌ته‌وه، چاك نه‌كراونه‌ته‌وه .
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش دووپاتی كردووه‌ته‌وه : درێژكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌نگدان هیچ سودێكی نابێت، له كاتژمێر شه‌شی ئێواره‌ش پرۆسه‌كه كۆتایی دێت .
موئه‌ییه‌د لامی نه‌قیبی رۆژنامهونوسانی عێراقی رایگه‌یاندووه : " هه‌ر له كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای پڕۆسه‌ی ده‌نگدان پێنج هه‌زار رۆژنامه‌نوسی عێراقی و (400) رۆژنامه‌نوسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به كاری رووماڵ كردن كردووه .
ئه‌یاد عه‌ڵاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانیش كه له هۆتێلی (ره‌شید ) له به‌غدا ده‌نگی خۆی دا، سكاڵای خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی روویانداوه و دووپاتیشی كرده‌وه كه گزیكردنێكی زۆر كراوه .
له لێدوانێكدا ئه‌یاد عه‌لاوی رایگه‌یاندووه :" لیسته‌كه‌مان (15) سه‌رپێچیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت له ئوردن تۆماركردووه ، له‌گه‌ڵ دوو سه‌رپێچی له توركیا ،هۆشداریشی داوه له‌سه‌ر زیادبوونی پیشێلكاریهكان " .