بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت(ع) -ابنا- حكومه‌تی عێراق داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی نه‌وت و فرۆكه‌خانه و ده‌روازه‌كان ده‌كات وده‌ڵێت ده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایدابێت.
نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند له‌میانی كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی عه‌بادی رایگه‌یاندووه فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم دوای ئه‌وه ده‌كرێنه‌وه كه ته‌واوه‌تی رێكاره‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه كۆتایی دێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی بۆیان.
به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت سنور ده‌بێته له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا بێت، عه‌بادی جه‌ختی كردۆته‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند بێت به‌و سنوره‌ی له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه، و نه‌وتی به‌رهه‌م هاتووی هه‌رێمیش راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی بكرێت و له‌رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه هه‌نارده بكرێت.
نوسینگه‌ی عه‌بادی ده‌ڵێت ده‌بێت كاری لیژنه‌ی وردبینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌له‌ی تێدابكرێت، و گره‌نتی ئه‌وه‌ش بدرێت كه ده‌گاته ده‌ست فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران و بخرێته ژێر چاودێری دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی.