١٥ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٨:١٥
ڕێکەوتنی ناوەکی گۆڕانکاری تێدا ناکرێت

ئەمریکا لە جێی دووپاتکردنەوەی وتە بێ بنەماکان، بەڵێنەکانی هاوشێوەی ئێران جێبەجێ بکات

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ڕێکەوتنی ناوەکی دانوستانی نوێی لە سەر ناکرێت، ئەمریکا لە جێی دووپاتکردنەوەی وتە بێ بنەماکان، بەڵێنەکانی هاوشێوەی ئێران جێبەجێ بکات.

محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: سیاسەتەکانی ترەمپ و بەیاننامەکەی، هەوڵێکی شکستخواردووە بە مەبەستی بێ کاریگەرکردنی ڕێکەوتنێکی بەهێزی چەند لایەنە کە هاوکات بڕگەکانی ٢٨،٢٦ و ٢٩ی بە شێوازێکی دوژمنکارانە پێشێل دەکات.
ڕێکەوتنی ناوەکی دانوستانی نوێی لە سەر ناکرێت و ئەمریکا لە جێی پەنابردن بۆ دووپات کردنەوەی وتە بێ بنەماکان، بەڵێنەکانی هاوشێوەی ئێران جێبەجێ بکات.