بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەت ع ابنا: وتزارەتی تەندروستی ئەفغانستان ڕایگەیاند بەهۆی ڕوداوی تەقینەوەیەک لە مەکتەبی یەکێک لە هەواڵ دەریەکان لە خۆر ئاوای کابول، پێتەختی ئەم وڵاتە لایەنی کەم ٤۱ نەفەر گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون.
بەهۆی ئەو هێرشە خۆکوژیانەی کە کراوەتە سەر بینای هەواڵ دەری ئەفغان و کۆمگەی کلتوری تبیان زیاتر لە ٤۰کەس شەهید بوون و ٨٤ کەسی دیکە بریندار بوون.
زۆربەی کوژراوەکانی ئەم هێرشە خۆکژیە، پێک هاتبون لە گەنجانی بەناوبانگ لەبواری کلتوری کە هەموو هەفتەیەک لەم کۆمگەیەدا کۆ دەبونەوە.
لەسەرەتا نزیکەی ەعات ۹:٥۰ دەقە بەکاتی ئەفغانستان هێرشێکی خۆکوژی ڕوی دا و هێرشی دوهەم و سێهەم چەند دەقەیەک دوای ئەوە ڕوی دا.
سەید حەسەن حوسەینی مدیری هەواڵ دەری دەنگی ئەفغان (اوا) لە کابول وتی: لە ئەم هێرشە خۆکوژیەدا سەید موشتاق حوسەینی هەواڵنێری دەنگی ئەفغان، سەید باقر وازعی مدیری گشتی کۆمگەی تبیان و جەنابی زیایی مدیری مەکتەبی ئەمیرەلمومنین شەهید بوون.
زەبیح الله موجاهید وتەبێژی تاڵەبان ڕایگەیاند هێرش بۆ سەر کۆمگەی تبیان کاری ئەم گروپە نەبوە و ئەوان هێرش ناکەنە سەر میدیاکان.
تاکوو ئێیستا هیچ کەس ئەم هێرشەی نگرتوەتە ئەستۆ.
کۆمگەی تبیان، کۆمگەیەکی کلتوری - میدیاییە کە سەر بە شێعەیانی ئەفغانستانە.












