حه‌شدی عه‌شایه‌ری ده‌ڵێت: 25 گوند له خۆرئاوای ئه‌نبار پاككراونه‌ته‌وه، حه‌شدی شه‌عبیش ناوچه‌كانی بادیه و جه‌زیره به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ ده‌كات.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند: هێزه هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌ڵمه‌ته‌كانیان، به‌ئامانجی پاككردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌شتایی و ناوچه دوره‌ده‌ست و سه‌رسنوره‌كان له پاشماوه‌كانی داعش.
هێزه‌كان له نێوان پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا و سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامن و چه‌ندین گومان‌لێكراو و تیرۆریست ده‌ستگیركراون، یاخود كوژراون، كه خۆیان حه‌شارداوه.
حه‌شدی عه‌شایه‌ری رایگه‌یاند: هێزه‌كان 25 گوندیان له خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نبار پاككردوه‌ته‌وه، رێگای نێوان راوه و حه‌زه‌ریشیان كۆنترۆڵ كردوه، فه‌رمانده‌یی حه‌شدی شه‌عبیش: كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی جه‌زیره و بادیه‌ی له نێوان سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار راگه‌یاند.