بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ نزیكه‌ی (6) شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلار و كه‌لوپه‌لی خۆراك و پێویستی ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كرا.
پاش هه‌فته‌یه‌ك له كه‌مپینی هه‌ڵه‌بجه بۆ زیانلێكه‌وتوانی كاره‌ساته‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان، ئه‌مڕۆ دوا ئه‌نجامی كه‌مپینه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه ڕاگه‌یه‌نرا:
كه بڕی پاره (74486500)حه‌فتاو چوار ملیۆن و چوارسه‌د و هه‌شتا و شه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێراقی و (600) شه‌ش سه‌د به‌تانی و (40) چل ته‌ن پۆشاك و(1.50) یه‌ك ته‌ن و نیو خۆراك و (60) شه‌ست زۆپا و (50) په‌نجا ڕاخه‌ری جۆراوجۆر.
خۆشبه‌ختانه له ڕێی مامۆستا مه‌لا قادری پاوه و به مۆڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێگه‌درا به چوونی لیژنه‌یه‌كی (12) كه‌سی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمهكانهدا بۆ ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی (سه‌رپێڵ و سه‌لاس و كرماشان).
ئه‌وه جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه تیمی دووه‌م ماوه بۆ ناحیەی بەمۆ كه چه‌ند ڕۆژێكی تر ده‌خایه‌نێت و ئه‌وه‌ی پێی ده‌كرێت هاوكارییه‌كانی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام بڕیار دراوه ته‌نیا پاره وه‌ك كۆمه‌ك وه‌ربگیرێت.
سوپاس بۆ هەموو هاوڕێ و چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه و سەرجەم بەشداربوانی خۆبەشی کەمپینەکە، سوپاس بۆ هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ئه‌گه‌ر به كه‌مترین كۆمه‌ك به‌شدار بووبێت.
٢٣ تشرینی دووەم ٢٠١٧ - ٠٧:٣٢
News ID: 868588
كه‌لوپه‌ل و خۆراكی و پێویست ڕه‌وانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات كرا