بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەێت (ع) ـ ابنا ـ دوای زیاتر له دوو هه‌فته له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه سه‌عد حه‌ریری له قوبرسه‌وه گه‌یشته‌وه لوبنان و پاشان سه‌ردانی مه‌زاری باوكی كرد له گۆڕه‌پانی شه‌هیدان له ناوه‌ڕاستی به‌یروتی پایته‌خت.
ئه‌مڕۆش حه‌ریری له‌گه‌ڵ میشال عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان به‌شداری نمایشێكی سوپای كرد كه به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆییه‌وه رێكخرابوو..
پێش گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ لوبنان حه‌ریری سه‌ردانی فه‌ره‌نسا و میسر و قوبرسی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و دووڵاته كێشه سیاسیه‌كانی لوبنانی تاوتوێكرد.
رۆژی چواری ئه‌م مانگه سه‌عد حه‌ریری له سعودیه‌وه ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه به‌ڵام میشال عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرد و داوای لێ‌كرد بگه‌ڕێته‌وه لوبنان.
............
كۆتایی پەیامی/ ۲۱۸