به‌پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا به پشتبه‌ستن به زانیاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه له هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردوه‌ته‌وه، بڕیاره سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی عێراق بڕیارێك ده‌ربكات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی 25ی ئه‌یلولی هه‌رێمی كوردستان.
رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی: حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ست ده‌بێت به بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه، چونكه پێشتر هه‌ولێرو به‌غدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و كۆتایی به قه‌یرانی ریفراندۆم بهێنرێت و هه‌ردولا ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆكردن.