بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: نه‌سرین خالید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌دا خه‌ڵك به‌كه‌می به‌شدارييان له پڕۆسه‌كه‌دا كرد، به‌هۆی كاریگه‌ری ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانه‌وه له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌ڵام دواتر به‌شداری خه‌ڵك رووی له‌باشی كرد.
وتیشی "خه‌ڵك ئێستا په‌یتا ده‌چنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان، دوای ئه‌وه‌ی ترسه‌كه‌ی ره‌وییه‌وه، پڕۆسه‌كه به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
هاوكات، یادگار عه‌داله‌ت ئه‌ندامی ئۆفیسی كۆمسیۆن له خورماتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خه‌ڵكی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆرباش به‌شداریان كردووه‌و تائێستا رێژه‌ی به‌شداری له‌سه‌دا 40 ه.
وتیشی "عه‌ره‌ب و توركمان به‌شدارییان له پڕۆسه‌كه‌دا كردووه، هاوشانی كورد"
لای خۆشیه‌وه، وشیار ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌هه‌زاران دانیشتووی قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌كانی جه‌له‌ولاو سه‌عدییه‌و جه‌باره‌و قه‌ره‌ته‌په‌و مه‌نده‌لی به‌شداریان له‌پڕۆسه‌كه‌دا كردووه.
وتیشی له‌خانه‌قین 29 بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌و نزیكه‌ی 79 هه‌زار كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه.