٢٤ ئەیلوول ٢٠١٧ - ١٦:٣٧
هەرێم زۆربەی کێشەکانی ناوخۆیین نەک لەگەڵ حکومەتی مرکەزی

زۆربەی کێشەکانی ھەرێم ناوخۆیین نەک لەگەڵ بەغدا.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم، وتارێکى پێشکەش کردوو، رایگەیاند، زۆربەی کێشەکانی ھەرێم ناوخۆیین نەک لەگەڵ بەغدا.

بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا:عەبادی وتی کێشە دارایی و ئابورییەکانی ھەرێم، بەھۆی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی ھەرێمەوەیە، "ئەمرۆش ھەرێم دەستیگرتووە بەسەر ٩٠٠ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەدا بەڵام ناتوانێت، موچەی فەرمانبەرانی بدات".

ئەوەشی خستەڕوو، پرسیارێکی زۆرمان کرد لەبەرپرسانی ھەرێم، لەسەر داھاتەکانی نەوتی کوردستان، بەڵام ھیچ وەڵامێکمان دەست نەکەوت."داھاتی نەوت لە کوردستان ناچێتە ناو ھەژمارێکی ئاشکراوە".

سەرۆک وەزیرانی عێراق، جەختیکردەوە"ناکرێت بەردەوامی بدرێت، بەسەپاندنی، ئەمری واقیع لە رێگەی ھێزو ھاوشێوەی پەیڕەوی رژێمی بەعسی، لەناوبراو".