چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له دووكامپی ئاواره‌كانی سوریا له لوبنان روویداو به‌هۆیه‌وه حه‌وت سه‌ربازی لوبنانی بریندابوون.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای لوبنان رایگه‌یاندووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی له‌كامپی نور، له شارۆچكه‌ی عرسال، له‌و وڵاته خۆكوژێك هه‌وڵی داوه به پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له‌به‌رده‌م یه‌كێك له‌مه‌فره‌زه‌كانیان خۆی بته‌قێنێته‌وه، دواتر كوژراوه‌و سێ سه‌ربازیش به سوكی برینداربوون.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، دوای ئه‌وه سێ خۆكوژی دیكه خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه له‌كامپه‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی زیانی گیانی لێبكه‌وێته‌وه، و هێرشبه‌ره‌كان بۆمبێكی ده‌ستیشیان ته‌قاندووه‌و سوپاش چوار بۆمبی دیكه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌و پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شهاتووه، له چادرگه‌ی قارییه-ی سورییه‌كان له هه‌مان ناوچه، كه‌سێك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه به‌ڵام برینداری لێنه‌كه‌وتووته‌وه‌و زیانی گیانی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه له‌و كامپه بۆمبێكی هه‌ڵداوه‌ته به‌رده‌م هێزێكی سوپا و چوار سه‌رباز برینداربوون.
ناوچه‌ی عرسال و ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سنوورین له‌گه‌ڵ سوریا له‌چه‌ند ساڵی رابردوو زنجیره‌یه‌ك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌و ناوچه‌یه له‌نێوان گروپه‌كانی وه‌ك جه‌بهه‌ی نوسره‌و داعش روویداوه.