سوپای فلیپین ئه‌مڕۆ هێرشی كرده سه‌ر چه‌كدارانی "توندڕه‌و" له‌شاری ماراوی له‌باشوری ئه‌و وڵاته، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌رده‌وامن له‌بۆردومانی مۆڵگه‌كانی چه‌كداران، له‌هه‌وڵێكدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ماراوی پێش هاتنی جه‌ژن.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیەت.ع.ابنا: جه‌نه‌راڵ ریستیتیوتو بادیلا وته‌بێژی سوپای فلیپین رایگه‌یاند، ئامانجیان پاك كردنه‌وه‌ی شاری ماراویه پێش كۆتاییهاتنی مانگی ره‌مه‌زان و هاتنی جه‌ژن.
وتیشی "ناتوانین به‌رواری كۆتایهێنانی شه‌ڕه‌كه دیاریبكه‌ین، چونكه ئێمه شه‌ڕی ماڵ به ماڵ ده‌كه‌ین و شوێنه‌كان بۆمبڕێژكراون و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه له‌سه‌ر هێزه‌كانمان".
بادیلا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئامانجی سوپا رێگریكردنه له‌به‌رده‌وامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له‌دوای مانگی ره‌مه‌زان و چاودێری هه‌ندێك گروپی دیاریكراو ده‌كه‌ن و هیوادارن به‌شداری شه‌ڕ نه‌كه‌ن.
به‌وته‌ی موسڵمانان له‌شاری ماراوی، پێده‌چێت هه‌ندێك گروپی تر دوای مانگی ره‌مه‌زان به‌شداربن له‌و شه‌ڕه له‌دژی سوپای فلیپین.
ئه‌فسه‌رێكی سوپا نزیك له‌به‌ره‌ی شه‌ڕ به‌ڕۆیته‌رزی راگه‌یاند، زیاتر له‌هه‌زار باڵه‌خانه ماون كه‌پێویستینان به‌رزگاركردن هه‌یه له‌و شاره.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپا، تادوێنێ 257 چه‌كداری توندڕه‌و له‌گه‌ڵ 62 سه‌رباز و 26 خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌شه‌ڕه‌كه‌دا كوژراون و به سه‌دان كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن و پێده‌چێت له ژێر زه‌مینه‌كاندا خۆیان حه‌شاردابێت.
مانگی رابردوو، چه‌كدارانی سه‌ر به داعش، دزه‌یان كرده ناوچه‌سه‌ره‌كییه‌كانی شاری ماراوی له باشوری فلیپین كه زێدی كۆمه‌ڵه‌ی ماوت و ئه‌بو سه‌یاف-ن كه به‌یعه‌ت یان به داعش دابوو.
به‌پێی ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن، ئاڵای داعش له‌شاری ماراوی هه‌ڵدراوه‌و به‌رپرسانی فلیپین مه‌ترسییان هه‌یه كه چه‌كدارانی داعش له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه بگه‌ڕێنه‌وه‌و هاوكاری گروپه لۆكاڵییه‌كانیان بكه‌ن له‌و وڵاته .