هێزەكانی پاسەوانی شۆڕشی ئێران(پاسداران) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند موشەكێكی زەمین بە زەمینیان ئاراستەی بنكەی سەركردایەتی داعش لەناوچەی دێرزور لەسوریا كردووە بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە لە ئەنجامدەرانی دووكردەوە "تیرۆریستیەكەی" ئەم دواییەی تاران.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هێزەكانی پاسداران، بە موشەك سەركردایەتی و بنكەی كۆبونەوەو پشتیوانی و بەشی بۆمبرێژكردنی ئۆتۆمبیلەكانی داعشیان لەناوچەی دێر ئەلزور لەخۆرهەڵاتی سوریا كردووەتە ئامانج" بۆ تۆڵەكردنەوەی پەلامارە تیرۆریستییەكەی ئێران".
ئاماژە بەوەشكراوە كە موشەكەكان لەجۆری زەمین بەزەمین بوون لەبنكەی موشەكی هێزەكانی پاسەوانی شۆرشی ئێران لە پارێزگای كرماشان و لە خۆرئاوای ئێرانەوە ئاراستەی بنكەی "تیرۆریستان " لەسوریا كراوە .
وەك لەبەیاننامەكەدا هاتووە" بەهۆی ئەو هێرشەوە ژمارەیەكی زۆر تیرۆرستانی داعش كوژراوون و زیانی مادی گەورەش بە كەرەستەو جبەخانەكانیان گەیشتووە".
5ی ئەم مانگە، دوو هێرشی یەك لەدوای یەك كرایە سەر پەرلەمانی ئێران و مەزارگەی ئیمام خومەینی لە تارانی پایتەخت و بەهۆیەوە لانیكە 17 كەس كوژران و نزیكەی 50 هاوڵاتی دیكە برینداربوون، دوای رووداوەكەش داعش بەرپرسیارێتی خۆی لەهێرشەكە راگەیاند.
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی گرتهی ڤیدیۆیی ئهو هێرشهی بڵاوكردهوه كه شهوی رابردوو له پارێزگای كوردستان و كرماشانهوه كردیه سهر پێگهكانی داعش له دهیرهزوری سوریا.
سوپای پاسدارانی ئێران له راگهیهنراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه، بنکهو بارهگاکانی داعش و چهند شوێنێک کهبۆ دروست کردنی ئۆتۆمبیلی بۆمب ڕێژکراو به کاردههات لهشاری دهیرهزووری سووریا کردووهته ئامانج و "گورزێکی کاریگهری" له داعش داوه.
ئهوهشی خستووهتهڕوو که چهندین مووشهکی زەمین بەزەمینی ئێرانی لهپارێزگای کوردستان و کرماشانهوه له بنکه و بارهگاکانی داعش گیراوه.
سوپای پاسداران دهڵێت "ئهمه پهیامێکی تهواو ڕوون و ئاشکرایه بۆ تیرۆریستهکانی داعش و ههموو دوژمنانی ئێران، گهر بچووک ترین گورز له وڵاتی ئێمه و هاوڵاتیانمان بدرێت بهم شێوهیه و به سهختی وهڵامیان دهدینهوه و هیچ هێزێک ناتوانێت بهر به وڵامدانهوهی ئێمه بگرێت. ئێمه سوێندمان خواردووه به گیانی خۆمان سنوورهکان و خهڵکی ئێران بپارێزین".

١٩ حوزەیران ٢٠١٧ - ١٢:١١
News ID: 837403
موشەكێكی زەمین بە زەمینیان ئاراستەی بنكەی سەركردایەتی داعش لەناوچەی دێرزور لەسوریا كردووە بەمەبەستی تۆڵەكردنەوە لە ئەنجامدەرانی دووكردەوە "تیرۆریستیەكەی" ئەم دواییەی تاران