بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: چه‌كدارانی داعش هه‌موو شهقاماكانی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌و شاره‌یان داخستووه، كه پێده‌چێت به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی كۆتایی له پێناو به‌رگریكردن له دوا پێگه‌ی به‌هێزیان له عێراق.
دانیشتوانی موسڵ ده‌یان چه‌كداری داعشیان بینیووه له 48 كاتژمێری رابردودا كه له‌ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی دێرینی موسڵ كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست ده‌گه‌رێته‌وه جێگیربوون و داعش تیایدا "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی" له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2014 دا راگه‌یاند.
ئاڵا ره‌شه‌كه‌ی داعش له‌سه‌ر مزگه‌وته‌كه ده‌شه‌كێته‌وه، له‌وكاته‌وه‌ی داعش موسڵ و روبه‌رێكی به‌رفراوانی له‌عێراق و سوریا له هاوینی ساڵی 2014 كۆنتڕۆڵكرد.
هێزه حكومیيهكانی عێراق به‌پشتیوانی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌شی خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵیان له مانگی كانونی دووه‌مدا ئازادكرد.
له‌رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌شدا ئه‌و هێزانه هه‌ڵمه‌تێكی نوێیان ده‌ستیپێكردووه بۆ ئازادكردنی ئه‌وناوچانه‌ی تا ئێستا له خۆرئاوای موسڵ له‌ژێر كۆنترۆڵی چه‌كداره‌كانی داعشن كه پێك دێت له‌ناوچه‌ی دێرینی شاره‌كه كه مزگه‌وته‌كه‌ی تیایه‌و و سێ ناوچه‌ی تری نزیك ئه‌و مزگه‌وته، سه‌رباری كه‌ناری خۆرئاوای روباری دیجله.
كه‌وتنی ئه‌و مزگه‌وته به كۆتایی نیوه‌ی "خه‌لافه‌ته‌كه‌ی" داعش داده‌نرێت له عێراق، هاوكات هێزه‌كوردیه‌كان له‌سوریا به‌پشتیوانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا گه‌مارۆی داعشیان داوه له‌شاری ره‌ققه كه به "پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش" داده‌نرێت.
و هەروەها لە موسڵی کۆن شەڕ بەردەوامە
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕاگه‌یاند، هێزه‌كانیان 600مه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه‌و گه‌مارۆی باره‌گانی داعش-یان داوه له گه‌ڕه‌كی زنجیلی دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێری بێته‌له‌كانی داعش.
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت وتیشی، باره‌گاكانی داعش-یان بۆردومانكردووه‌و 12چه‌كداری عه‌ره‌بی ئه‌و رێكخراوه كوژراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانیان له‌پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن و له زنیجلی600 مه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه‌و نزیك بوونه‌ته‌وه له باب سنجار، ده‌ره‌وازی باكوری شاری كۆن.
عه‌بدولره‌حمان غه‌زعه‌لی، راوێژكاری راگه‌یاندنی پۆلیسی فیدراڵی 27ی ئایاری رابردوو، راگه‌یاند، تائێستا گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كۆن، زنجیلی، شیفا، صحه، ره‌ئس كور، باب سنجار، له ژێر ده‌ستی داعش-دا ماون له‌به‌شی راستی موسڵ.
سه‌باره‌ت به ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌و گه‌ڕه‌كانه غه‌زعه‌لی وتی، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو نییه له‌به‌رده‌ستیان.
به‌یانی 27ی ئایار، شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی راگه‌یاند، كه له‌ژێر ده‌ستی داعش ماون له‌به‌ری ڕاستی موسڵ.
ئاماژهبهوهكرابوو، هێزه‌كانی سوپا به‌ره‌و گه‌ڕه‌كی شیفا و نه‌خۆشخانه‌ی جمهوری پێشڕه‌وییان كردووه.
رۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2016 هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و بەپشتیوانی هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بەڕابەرایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی موسڵ-یان دەستپێكرد.
دوای تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكەدا، تەواوی خۆرهەڵاتی موسڵ لەچەكدارانی داعش پاككرایەوە.
19ی شوباتی ئەمساڵیش، قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی موسڵ دەستیپێكرد، هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و یەكەكانی بژاردەی وەزارەتی ناوخۆ بەرەوپێشچوونی بەرچاویان لەبەشی راستی موسڵ بەدەستهێناوە.