ئایەتواللە سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند، سەرکەوتووی هەڵبژاردنی رۆژی هه‌ینی، گەلی ئێران و کۆماری ئیسلامیەو هه‌موو چین و توێژ‌و لایه‌نه‌كان ده‌نگیان به كۆماری ئیسلامی دایه‌وه.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: رۆژی هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا حه‌سه‌ن رۆحانی جارێكی تر به سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
ئایەتواللە خامنه‌یی دوێنێ به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان له‌په‌یامێكیدا بۆ خه‌ڵكی ئێران وتی "بەشداریی بەرفراوان و بەشکۆی ئێوە و ئاپۆڕەتان بۆ دەنگدان و چاوەڕوان بوونی درێژخایەن بۆ گەیشتن بە سندووقەکانی دەنگدان لە هەموو وڵات و لە ناو هەموو توێژەکانی کۆمەڵگا، نیشانەی ئاشکرای پتەوبوونی بنەماکانی دیمۆکراسی ئیسلامی و ئۆگری هەمووانە بەم نیعمەتەی خودا و ئێران و ئێرانی لەم ئەزموونەی مەیدانی عەمەلەدا، سەربەرز و ڕووسپی کرد".
وتیشی "بە بەشداریی جەماوەر و ڕژاندنی زیاتر لە چل ملیۆن پەڕەی دەنگ بۆ ناوسندووقەکان، رێژەیەکی نوێ لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا تۆمارکرا و بەرەوپێش چوونی گەلی ئێرانی لە گۆڕەپانی ئامادەبوون و سەرهەڵدانی بەهێزانە نیشان دا".
"سەرکەوتووی هەڵبژاردنی دوێنێ، ئێوە گەلی ئێرانن و کۆماری ئیسلامیە کە سەرەڕای پیلان و هەوڵی دوژمنان، توانیویەتی متمانەی ئەم گەلە سەربەرزە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕابکێشێت و لە هەر خولێکدا درەوشانەوەیەکی نوێ نیشان بدات"، خامنه‌یی وایوت.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "هەموو توێژ و چینەکان، هەموو لایەنە سیاسییەکان پێکەوە هاتنە مەیدان و شان بە شانی یەکتر دەنگیان بە نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دایەوە".
خامنه‌یی داوا لە سەرۆک کۆمار و هەموو ئەوانەی کە لە دەوڵەتی داهاتوودا بەشدارن ده‌كات بە هەوڵی گەنجانە تەقالا بدەن بۆ چارەسەریی کێشەکانی وڵات و چرکەیەک لەم هێڵە ڕاستەوخۆیە خافڵ نەبن. لەبەرچاوگرتنی چینی هەژار، ئاوڕدانەوە لە گوندەکان و ناوچە هەژارەکان، لە بەرچاوگرتنی كه‌مایه‌تییه‌كان، بەرەوڕووبوونەوەی گەندەڵی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە سەرووی پلانەکانەوە بێت.