كاتی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران بۆ كاتژمێر 24:00ی شەوی ئه‌مڕۆ درێژكرایه‌وه له سه‌رتاسه‌ری وڵات"به‌هۆی ئاستی به‌رزی به‌شداری ده‌نگده‌ران".
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: ماوه‌ی ده‌نگدان درێژكراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره كاتژمێر 12:00ی شەوی ئه‌مرۆ به‌كاتی ئێران كۆتایی به پرۆسه‌كه بێت، ئه‌وه‌ش "به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی به‌شداری هاوڵاتیانی ئێران" و درێژكردنه‌وه‌كه بنكه‌كانی ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌گرێته‌وه.
بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیانی ئێرانی روویان لەسندوقەكانی دەنگدان كرد بەمەبەستی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەو وڵاتە،و ئەنجومەنی شاروگوندەكانی ئەو وڵاتە.
عەبدولرەزا رەحمانی وەزیری ناوخۆی ئێران 18ی ئەم مانگە ڕایگەیاند، زیاتر لە 56ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە، و چاوەڕواندەكرێت ئەنجامی هەڵبژاردن لەخولی یەكەم یەكلاببێتەوەو یەكێك لەكاندیدەكان 50+1ی دەنگەكان بەدەست بهێنن.
رەحمانی ووتیشی، 200 ملیۆن كارتی دەنگدان چاپ كراوەو ناردوویانە بۆهەموو شارەكانی ئێران و كارتەكان لە بانكی ناوەندی ئێران چاپكراون كە 14نیشیانەی سیمبولی تێدایە بۆئەوەی نەتوانرێت كۆپی بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، كوالێتی كارتەكە لە پارە دەچێت و كۆپی ناكرێت و لەهەڵبژاردنەكە 56 ملیۆن و 410 هەزار234 هاوڵاتی ئێرانی مافی دەنگدانیان هەیەو وەزارەتی ناوخۆ 63هەزار و 429 بنكەی دەنگدانی كردووەتەوە 16هەزار سندوقی جوڵاوی داناوە.
بەوتەی رەحمانی ، وەزارەتی ناوخۆ ڕاستەوخۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان ڕادەگەیەنێت، ئەوەشی خستەڕوو" بەپێی راپرسیەكان رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەكە سەدا 72 دەبێت".
لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران، ملیۆنێك كەس چاودێری پرۆسەكە دەكەن350 هەزار ئەندامی هێزی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردن لە ئەركدا دەبن و 70 هەزار پشكنەر لە ناوەندەكانی دەنگدان دەبن.