ئەمڕۆ یەکشەممە دوای دەنگدانی لە ڕیفراندۆمی وڵاتەکەی بۆ هەموار دەستور، ئەردۆغان وتی "ئامانجمان ئەوەیە بگەینە ئاست وڵاتانی پێشکەوتوو".
هەروەها وتیشی "پێویستە سیستمی وڵات بگۆڕدرێت و پێویستمان بەوەیە هەنگاوی خێرا بنێین بۆ گەشەسەندنی وڵاتەکەمان".
بە پێی هەاڵ دەری ئەهلی بەیت .ع.ابنا: هاوکات ئەمڕۆ لە دواى ئەوەى بینالى یڵدرم سەرۆک وەزیرانى تورکیا لە یەکێک لە بنکەکانى دەنگدان لە شارى ئەستەمبوڵ دەنگیدا، ڕایگەیاند "دەرئەنجامى ڕاپرسییەکەی ئەمرۆ لە سەر هەموارى دەستوور هەرچیبێت پێوەى پابەندین".
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ١٦ى نیسان ، ڕیفراندۆم بۆ هەمواری دەستوور لە تورکیا دەستیپێکرد و هاوڵاتیان ڕوو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن بۆ دەنگدان لەسەر ڕیفراندۆمەکە.
لە کاتژمێر ٨وە دەنگدان بۆ هەمواری دەستوور لە تەواوی تورکیا دەستیپێکردووە بڕیارە تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بێت، بۆ ئەو مەبەستەش زیاتر لە ٥٥ ملیۆن کەس بەشداری لە دەنگدانەکەدا دەکەن.
هاوکات لە کاتژمێر ٧ی بەیانیشەوە دەنگدان لە ٣٢ پارێزگای تورکیا دەستیپێکردووە و لەو پارێزگایانەش دەنگدان تاوەکو ٤ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.
لە تورکیادا زیاتر لە ١٦٧ هەزار بنکەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمەکە کراوەتەوە، هاوکات بەشێکی زۆریش لە زیندانییەکانی ئەو وڵاتە دەتوانن لە ٤٦٣ بنکەی دەنگداندا کە لە زیندانەکاندا کراونەتەوە دەنگی خۆیان تۆماربکەن.
١٠ پارتی سیاسی دهتوانن نوێنهریان لەسهر سندوقهكان هەبێت و ماددهی ٢٣ لە یاسای ههڵبژاردنهكانی تورکیا، ئهو پارتانه دهستنیشان دەکات كه دهتوانن نوێنهریان لەسەر سندوقهكانی دهنگدان هەبێت.
هاوڵاتییانی تورکیا تا ئێستا شەش جار بەمەبەستی دەنگدان لەسەر گۆڕانکاریی دەستوور ڕوویان لە سندووقەکان کردووە، ئەوەش لە هەریەک لە ساڵەکانی ١٩٦١، ١٩٨٢، ١٩٨٧، ٢٠٠٧ و ٢٠١٠دا. ئەنجامی سەرجەم ڕاپرسییەکان 'بەڵێ' بووە جگە لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ١٩٨٨ کە بە ئەنجامی ''نەخێر'' کۆتایی هاتووە.











.............