وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گه‌شتێكی شه‌ش ڕۆژه بۆ چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێده‌كات.
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع. ابنا: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا پێنتاگۆن بلڵوی كرده‌وه، رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو سه‌ردانی جه‌یمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست ده‌ست پێده‌كات كه تێیدا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له سعودیه، میسر، ڕژێمی داگیر کەری ئیسرائیل، قه‌ته‌ر و جیبۆتی ده‌كات.
پنتاگۆن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، له‌میانی ئه‌وسه‌ردانه‌دا ماتیس له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له ناوبردنی گروپه تیرۆرستیه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاتانه ده‌كات.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، سه‌ردانه‌كه‌ی جه‌یمس ماتیس ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ماوه‌ی 6 رۆژ ده‌خایه‌نێت.