عالیه نسه‌یف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌ندێك له هێزه ئه‌منیه‌كان له موسڵ له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا، تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ئازاد ده‌كه‌ن.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع ابنا: عالیه نسه‌یف داوا له حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه دابنێت, چونكه له كاتێكدا ده‌زگای هه‌واڵگریی تیرۆریسته‌كان به به‌ڵگه‌وه له‌سه‌ر تاوانه‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن، هه‌ندێك كه‌س له نێو هێزه ئه‌منیه‌كان له موسڵ، به پاره تیرۆریسته ده‌ستگیر كراوه‌كان ئازاد ده‌كه‌ن.
وتیشی: به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه تا ئێستا هیچ ئامارێكی ڕاسته‌قینه نیه له باره‌ی تیرۆریسته ده‌ستگیركراوه‌كانی نێو موسڵ.
نسه‌یف ئه‌و ئاماره‌ی كاروباری پۆلیس له وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڵاویكردۆته‌وه ده‌رباره‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان، به نا دروست داده‌نێت، چونكه پێی وایه به ته‌نها له گه‌یاره هه‌زارو سێ سه‌دو پانزه كه‌س ده‌ستگیركراون.
عالیه نسه‌یف داوای چاودێریی ورد له‌سه‌ر زیندانه‌كان و ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌كات و به پێویستیی ده‌زانێت به‌دوا داچونی ورد له‌و باره‌یه‌وه بكرێت.