باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له له‌نده‌ن ئاشكرای ده‌كات: ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی وێستمنسته‌ری له له‌نده‌ن ئه‌نجامداوه سێ جار سه‌ردانی سعودیه‌ی كردوه و وانه‌ی فێركردنی زمانی ئینگلیزی وتوه‌ته‌وه.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له له‌نده‌ن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه، ئه‌دریان راسل كه ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ خالید مه‌سعود، له ساڵانی 2005 بۆ 2006 وه له 2008 وه بۆ 2009 له سعودیه بووه و وانه‌ی فێركردنی زمانی ئینگلیزی وتوه‌ته‌وه.
هاوكات، له ساڵی 2015 شدا سه‌ردانی سعودیه‌ی كردوه و شه‌ش رۆژ له‌وێ ماوه‌ته‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری سعودیه هیچ به‌دواداچونێك یا چاودێری نه‌كردوه چونكه پێشتر هیچ تۆمارێكی تاوانی نه‌بوه.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، مه‌سعود خالید له نزیك په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له له‌نده‌ن به ئۆتۆمبێل چه‌ند كه‌سێكی كردوه به ژێره‌وه و دواتر به چه‌قۆ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كوشت.
٢٥ ئازار ٢٠١٧ - ١٤:٢٢
News ID: 819884
ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی وێستمنسته‌ری له له‌نده‌ن ئه‌نجامداوه سێ جار سه‌ردانی سعودیه‌ی كردوه