سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی سنه ده‌كات، پارێزگاری سنه‌ش ده‌ڵێت به‌هۆی پرۆژه‌كانی رۆحانییه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س هه‌لی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: بڕیاره رۆژی شه‌ممه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ردانی شاری سنه ناوه‌ندی پارێزگای كوردستان بكات و چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئابوری له‌و پارێزگایه بكاته‌وه.
له‌دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌كو سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مه دووه‌مجاره رۆحانی سه‌ردانی سنه ده‌كات، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی پارێزگاری سنه له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ابنا رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بۆ كوردستان یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت و تێیدا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ئابوری به به‌های 2هه‌زار و 750 ملیار تومه‌ن ده‌كاته‌وه و به‌وته‌ی پارێزگاری سنه، به‌هۆی ئه‌و پرۆژانه‌وه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌س هه‌لی كاریان بۆ ده‌ڕه‌خسێت.
له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی پێشوی ئێران‌دا، رۆحانی له پارێزگای كوردستان ده‌نگی زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا، بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوی ئێرانیش رۆحانی خۆی كاندیدكردوه‌ته‌وه، سه‌ردانه‌ی ئه‌مجاره‌ی بۆ سنه هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه هه‌ندێك له چاودێران سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ناوده‌به‌ن.