فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی گه‌ڕه‌كێك و ناوچه‌یه‌كی تری به‌ری خۆرئاوای موسڵی راگه‌یاند
بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاره‌ڵا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی دژه تیرۆر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گه‌ڕه‌كی ریساله و شوقه‌كانی نابلسیان له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێناوه.
یاره‌ڵا وتیشی هێزه‌كانی دژه تیرۆر ئاڵای عێراقیان له‌سه‌ر بیناكانی ناوچه‌كه هه‌ڵكردوه‌و زیانێكی زۆریشیان به داعش گه‌یاندووه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری خۆرئاوای موسڵیان ده‌ستپێكردوه و تا ئێستاش چه‌ندین گه‌ڕه‌ك و شوێنی ستراتیژییان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه.