بەپێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هەواڵ دەری سانای سوری بڵاویكرده‌وه: كه‌سێكی خۆكوژ كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، له كۆشكی داد له ناوچه‌ی حه‌مدانیه‌ی دیمه‌شقی سوریا خۆی ته‌قانده‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه 30 كه‌س كوژران و چه‌ندین كه‌سیش بریندار بوون و له نێو كوژراوه‌كاندا ژن و منداڵ هه‌ن.
دوابه‌دوای ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، له كرده‌وه‌یه‌كی خۆ كوژی ترتدا له چێشتخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی ره‌بوه، كه ته‌نها دوو كیلۆمه‌تر له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی یه‌كه‌مه‌وه دور بوه، چه‌ندین كوژراو و برینداری لێكهوتهوه بێ ئه‌وه‌ی ئاماری ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م بڵاوبكرێته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردوشدا، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دیمه‌شق، 40 كه‌س كه زۆرینه‌یان هاوڵاتی عێراقی بون، كوژران و به‌ره‌ی فهتحولشامیش به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.