دووه‌م فڕۆكه له‌و 100 فڕۆكه‌یه گه‌یشته تاران، كه ئێران له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباسدا گرێبه‌ستی بۆ كڕینیان ئیمزاكردووه..
فڕۆكه‌كه كه له جۆری ئه‌ی 330 یه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری تۆڵۆزی فه‌ره‌نساوه گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.
مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو ئێران له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباس دروستكردنی گرێبه‌ستی ئیمزاكرد، بۆ كڕینی 100 فڕۆكه 18 ملیار دۆلار...
فرۆشتنی فڕۆكه به ئێران له‌دوای ڕێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێنج كۆ یه‌كدا ده‌ستیپێكرد.
سه‌رجه‌م فڕۆكه‌كانی ئێران پێش شۆڕشی ئیسلامی له ساڵی 1979دا كڕدراون، مانگی حوزه‌یرانی ساڵی ڕابردوو ئاشكراكرا كه له‌كۆی 250 فڕۆكه‌ی بازرگانی ئێرانی، 162 دانه‌یان به‌هۆی نه‌بونی پارچه‌ی یه‌ده‌گه‌وه له‌كار كه‌وتون.
١٢ ئازار ٢٠١٧ - ١٥:١٣
News ID: 817273
فڕۆكه‌كه كه له جۆری ئه‌ی 330 یه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له شاری تۆڵۆزی فه‌ره‌نساوه گه‌یشته تارانی پایته‌ختی ئێران.