هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای سه‌ر به پۆلیسی فیدراڵی عێراق چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌خۆرئاوای شاره‌كه كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، له زیندانی بادوشیش گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه.
بەپێی هواڵ دەری ئەهلی بەیت .ع. ابنا: لیوا سامر ئیسماعیل، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانیان شه‌قامی حه‌ڵه‌ب یان له‌به‌ری خۆرئاوای موسڵ كۆنترۆڵ كردوه و چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی بابلتۆب له ناوه‌ڕاستی موسڵ.
هاوكات ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانیش بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی سه‌ر به‌فیرقه‌ی 16ی سوپای عێراق گوندی خواجه خه‌لیل و پرۆژه‌ی ئاوی گه‌وره‌یان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناحیه‌ی بادوش كۆنترۆڵ كردوه، كه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی ئاوی به‌ری خۆرئاوای موسڵه.
له‌لایه‌كی تره‌وه ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانیان گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له زیندانی بادوش دۆزیوته‌وه ، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه، ئاشكرا نه‌كردوه