له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی پرۆسه سه‌ربازیه‌كان دژی داعش له عیراق و دوا مۆڵگه‌و حه‌شارگه‌ی سه‌ره‌كیان له نێو موسڵ, قه‌باره‌ی ڕێكخراوه‌كه له عیراق به‌ره‌و لاوازیی و بچوكبونه‌وه ده‌چێت, چاره‌نوسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش نا دیاره.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: ژه‌نڕاڵ ڕۆبه‌رت جۆنز جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق ڕایگه‌یاند, زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی داعش به هۆی سه‌ختی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانه‌وه كوژراون ڕزگاركردنی موسڵیش له كۆتایی نزیكبۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند نزیكه‌ی هه‌زارو پێنچ سه‌د تیرۆریست له نێو به‌ری ڕاستی موسڵ ماون له‌باره‌ی چاره‌نوسی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادییشه‌وه ده‌ڵێت به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگرییان له ژیاندا ماوه به‌لاَم به هۆی سه‌ختی شه‌ڕه‌كانه‌وه زۆرینه‌ی یاریده‌ده‌رو فه‌رمانده‌كانی كه پشتی پێ ده‌به‌ستن, له‌ناوچوون هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌وه‌یه شوێنی به‌غدادیی ئاشكرا بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئاشكرا بوونی شوێنه‌كه‌شی مانای كۆتاییهێنانی به‌غدادیه .
٦ ئازار ٢٠١٧ - ١٨:٥١
News ID: 816057
ژه‌نڕاڵ ڕۆبه‌رت جۆنز جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عیراق ڕایگه‌یاند, زۆرینه‌ی فه‌رمانده‌و سه‌ركرده‌كانی داعش به هۆی سه‌ختی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانه‌وه كوژراون ڕزگاركردنی موسڵیش له كۆتایی نزیكبۆته‌وه.