سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگرتنی پێدانی ڤیزا به عێراقییه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، پێنه‌دانی ڤیزاش به هاولاَتیانی شه‌ش ولاَتهكهی تر بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ درێژ ده‌كاته‌وه..
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت ع.ابنا: سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆشكی سپی راگه‌یاند دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ناوی عێراقی له لیستی ئه‌و حه‌وت ولاَتهدا لابردوه كه بریاری راگرتنی پێدانی ڤیزاو سزای قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ئه‌مریكا به‌سه‌ردا سه‌پاندوون، پێشبینیش ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو تره‌مپ ئه‌و بریاره واژۆ بكات.
هاوكات بریاری راگرتنی پێدانی ڤیزا به هاولاَتیانی ئێران و لیبیا و سوریا و سۆماڵ و سودان و یه‌مه‌ن بۆ ماوه‌ی 90 رۆژی تر درێژده‌كرێته‌وه.
27ی كانونی دووه‌می رابردوو دۆناڵد تره‌مپ بریاریدا به راگرتنی پێدانی ڤیزای ئه‌مریكا به هاولاَتیانی حه‌وت ولاَت، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه راگیرا.
٦ ئازار ٢٠١٧ - ١٨:٤٦
News ID: 816053
پێنه‌دانی ڤیزاش به هاولاَتیانی شه‌ش ولاَتهكهی تر بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ درێژ ده‌كاته‌وه