بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا به‌دوربین په‌ڕه‌شوته‌وانێك پیشان ده‌دات كه له‌سه‌ر ئاسمانی ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌ربازه عێراقییه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه چه‌ندین جاره ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بینن و دوباره ده‌بێته‌وه‌و نازانرێت ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وانه‌كان فڕێده‌داته خواره‌وه سه‌ر به چ وڵاتێكه و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه به په‌ڕه‌شوت دێنه خواره‌وه كێن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م بابه‌ته هیچ رونكردنه‌وه و لێدوانێكی به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر نه‌دراوه و نازانرێت تا چ ئاستێك ئه‌م بابه‌ته راست و دروسته، به‌ڵام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر گرنگی به‌م بابه‌ته ده‌درێت و چه‌ندین جاره دوباره ده‌بێته‌وه
...............