مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات و تێدا ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاروباری جیهان ده‌گرێت و ئه‌و وڵاته‌ش به هۆكاری شه‌ڕ و نائارامی له‌سه‌ر ئاستی جیهان ناو ده‌بات.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له نامه‌كه‌یدا كه له زیاتر له 3 هه‌زارو 500 وشه پێكهاتوه، به‌توندی ئیدانه‌ی فراوانبونی هه‌ژمونی ئه‌مریكای به‌سه‌ر ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكای له كاروباری جیهاندا كردوه، كه به وته‌ی نه‌ژاد ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه بونه‌ته هۆی شه‌ڕی به‌رده‌وام و نه‌مانی ئارامی و دابه‌شكاری، هه‌روه‌ها كوشتن و ئاواره‌بوونی گه‌لانی جیهانیان لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕێگریكردن له‌كۆچی هاوڵاتیانی ئێران و چه‌ند وڵاتێكی تر بۆ ئه‌مریكا، ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد رایگه‌یاندوه، ئه‌مریكای نوێی موڵكی هه‌موو وڵاتانه سه‌رۆك كۆماری پێشوی ئێران ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندوه، نامه‌كه‌ی ڕاده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران كرد‌و كه، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له ئێران‌دا.
٢٧ شوبات ٢٠١٧ - ١٠:١٤
News ID: 814433
تێدا ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌مریكا له‌كاروباری جیهان ده‌گرێت