عەلی ئەکبەر ویلایەتی: دابەشکردنی عیراق بۆ سێ بەش پێچەوانەی سیاسەتی گەل و حکومەتهكهیهتی
وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێرانو سەرۆکی ئێستای سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی ئێران رایدەگەیەنێت، گرنگترین دیموکراتی لەدەوڵەتە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا لەعیراق هەیەو پشتگیریی وڵاتەکەشی بۆ یەکپارچەیی ئهو وڵاته دوپات دەکاتەوە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە سترارتیژییەکان لەکۆڕی دیارییکردنی بەرژەوەندییەکانی شۆڕشی ئێران، لەتارانی پایتەخت پێشوازی لە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ویلایەتی لهكۆبونهوهكهدا رایگەیاندوە دابەشکردنی عیراق بۆ سێ بەشی سونیو شیعیو کورد "پێچەوانەیە لەگەڵ سیاسەتی گەل و حکومەتی عیراقییدا."
هەروەها عەلی ئەکبەر ویلایەتی کە پێشتر 16 ساڵ وەزیری دەرەوەی ئێران بووە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە کە عێراق دەتوانێت سەربکەوێت بەسەر "تیرۆرستانی دەرەوەو ناوخۆی وڵاتەکەی."
ویلایەتی ستایشی ئەمینداری یەکگرتووی کردوە کە رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە گۆڕەپانی عێراقدا و "لەبەرەنگاربوونەوە دژی سیستمی ستەمکاری و بەگرییکردن لە یەکێتی ئومەتی ئیسلامی."
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی ئێران ئاماژەی بەوەش کردوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لەپاڵپشتیکردنی حکومەت و گەلی عێراق و داوای لەوڵاتانی ناوچەکەش کرد کە دەستوەرنەدەنە کاروباری عێراقەوەو ڕێ بدەن وڵاتەکە یەکگرتوویی خۆی بەهێز بکات.
سهڵاحهدین بههادین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان لهسهر بانگهێشتی فهرمی بەرپرسانی ئێران رۆژی یەکشەممە گهیشته ئێران.