حكومه‌تی تاران هه‌وڵ ده‌دات، په‌یوه‌ندییه‌كانی گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌ی كه‌نداو پته‌و بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له هه‌وڵه‌كانی سعودیه بكات بۆ كه‌نارگیركردنی تاران له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: ئامانج له سه‌ردانه‌كانی حه‌سه‌ن رۆحانیی سه‌رۆكی كۆماری ئێران بۆ وڵاتانی كوه‌یت و عومان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرژیی‌و ئاڵۆزییانه‌یه ، كه له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئارا.
چاودێرانی سیاسی باسیان له‌وه كردوه، به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه، به‌تایبه‌ت شه‌ڕی یه‌مه‌ن‌و سوریا، سعودیه هه‌وڵی داوه، له رێی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو، ئێران كه‌نارگیر بكات‌و فشاری بخاته سه‌ر.
به‌رپرسانی تاران هه‌وڵه‌كانیان خستۆته گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پلانه‌كانی سعودییه، عەرەبستان بوەتە دەستە ڕاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژ بە ڕۆژ ئازارەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەگرێتەوە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌ردانی عوممان‌و كوه‌یتی كردوه، بڕیاریشه له داهاتوودا چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی‌و كه‌نداو به‌سه‌ر بكاته‌وه.
١٦ شوبات ٢٠١٧ - ١٥:٣٤
News ID: 812132
عەرەبستان بوەتە دەستە ڕاستی وڵاتانی ئەوروپی و ڕۆژ بە ڕۆژ ئازارەکانی وڵاتانی ئیسلامی دەگرێتەوە،