ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا قسه ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویكردوه‌ته‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا قسه ده‌كات.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر داوای دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجام ده‌درێت‌و تێیدا هه‌ردولا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی‌و ئه‌منی عێراق‌و ناوچه‌كه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
رۆژی 8ی تشرینی دوه‌می ساڵی 2016 حه‌یده‌ر عه‌بادی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی تره‌مپی كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكادا، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان عه‌بادی‌و دۆناڵ تره‌مپ بو، له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تره‌مپ داوای له عه‌بادی كرد سه‌ردانی واشنتۆن بكات‌و به‌ڵینیدا هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق به‌رفراوانتر بكات.