عەلی یونسی، یاریدەدەری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی ئێران بۆ کاروباری کەمە نەتەوە و ئاینەکان ڕاگەیاندووە "دەبێت ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ قاچاخیدا جیابکرێتەوە لە کۆڵبەری و ئەوە بە یاسا ڕێکبخرێتەوە".
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: یونسی ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی بە گوێگرتن لە یاسا ناوخۆییەکان و دەزگا ئەمنییە ناوخۆییەکان کۆڵبەری دەکەن دەبێت ڕێزیان لێبگیرێت و لە قاچاخی دووربخرێنەوە.
لەبارەی ڕووبەڕووبونەوەی کاری قاچاخییەوە لە کۆتا لێدوانیدا ئايەتوالله سيد علی خامنەئی ڕابەری ئێران ڕایگەیاندووە "کەباسی ڕووبەڕووبونەوەی قاچاخی دەکەین دەبێت ئەو کۆڵبەرە جیابکەینەوە کە لەشوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە بەکۆڵی خۆی کاڵایەک دەگوازێتەوە، ئەگەر ڕووبەڕووی ئەمانەش نەبینەوە کێشەیەک نییە".
وتوشیەتی "ئەرکی ئێمە قسەکردنە لەسەر پرۆسەیەکی گەورەتر کە بە سەدان کۆنتێنەر کاڵای قاچاخ دەهێنێتە وڵاتەوە".
لەبارەی کاری کۆڵبەری و قاچاخچیەتییەوە جەعفەر مونتەزری داواکاری گشتی ئێران ڕایگەیاندووە "کۆڵبەرەکان کۆمەڵێک خەڵکی ناوچە سنورییەکانن لە کۆنەوە ئەو کارانە دەکەن، ئەمە تاوان نییە و دەبێت هاوکاری ئەو کەسانە بکرێت".
مونتەزری وتوشیەتی "لەگەڵ ئەوەدا کۆمەڵێک سەرمایەدار هەن بە سودوەرگرتن لە ڕێگای سنورەکان و توانای خەڵک کالای قاچاخ دەهێننە وڵاتەوە، بۆیە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبنەوە".
لە ساڵی ٢٠١٦دا بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری هەنگاو کە گرنگی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات، ٤٩ کۆڵبەر لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژراون و ٤٧ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.
٧ شوبات ٢٠١٧ - ٠٣:٣١
News ID: 809986
دەبێت کار لەسەر نەهێشتن و بەرتەسکردنەوەی قاچاخی لە وڵاتدا بکرێت، بەڵام ئەوە بەمانای قەدەغەکردنی کۆڵبەری نایەت لە سنورەکانی کوردستان