بڕیارە لە چەند سەعاتی داھاتوو، ھێزەکانی دژە تیرۆری عێراق و سوپا و پۆلیسی فیدڕاڵی ئۆپراسیۆنێکی بەرفراون بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی بەری راست موسڵ، دەستپێبکەن، به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع)، ابنا: بڕیارە لە ماوەی چەند سەعاتی داھاتوو ئۆپراسیۆنێکی فراون بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی بەری راست موسڵ، پلانی ئۆپراسیۆنەکەش کۆنترۆڵکردنەوەی (فڕۆکەخانەی موسڵ) و گەڕەکەکانی دەوروبەرێتی.
یەکەکانی ھێزی دژە تیرۆری عێراق و ٤ فرقەی سوپا و ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی بەشداری ئۆپراسیۆنەکە دەبن، ئاماژە بەوەشکراوە لە ماوەی ٤٨ سەعاتی رابردوو تۆپخانەکانی سوپا بەچڕی مۆڵگە وپێگەکانی تیرۆریستانی داعش لە دەوروبەری فرۆکەخانەی موسڵ بۆردومان دەکەن، داعش لە چەند گەڕەکێکی راست موسڵ دەستی کردووە بە ھەڵکەندنی خەندەق.