شه‌ڕكه‌رێكی به‌ناوبانگی عێراقی له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دانی بهوەدانا، له ناوچه‌ی بێجی، سێ چه‌كداری داعشی به‌زیندوویی سووتاندووه و، دەڵێ: پێویستە بە دڕندەترین شێوە بسووتێندرێن.
ئه‌یوب فالح حه‌سه‌ن ئه‌لروبه‌یعی، ناسراو به "ئه‌بو عزرائیل" شه‌ڕكه‌رێكی به‌ناوبانگه له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه له راگهیاندنهكانەوە ده‌رده‌كه‌وێت. له دوایین ده‌ركه‌وتنیدا دانی به‌وه‌دانا، كه سێ چه‌كداری داعشی به‌زیندوویی له ناوچه‌ی بێجی سووتاندووه.
ئەبو عزرائیل دەڵێ "ته‌نانه‌ت جه‌سته‌كانی چەکدارانی داعش له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كاندا ده‌ردێنم و دهیانسووتێنم. پێویسته به‌دڕنده‌ترین شێوه بسووتێندرێن و مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه خاكی عێراقیان زه‌وتكردووه. پێش ئەوەی بچنە دۆزەخ من لێرەوە دۆزەخیان نیشاندەدەم".
ئەو کارەی ئەبو عزرائیل لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، کە بەرواری بڵاوکردنەوەی بۆ چەند مانگێک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. له وەڵامی پرسیاری ئاخۆ ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی داعش عه‌ره‌بی سوننه بوون؟ ئه‌بو عزرائیل ره‌تیده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عه‌ره‌بی سوننه‌م نه‌سووتاندووه، ئه‌م كاره‌ش ناكه‌م. ئه‌و سێ چه‌كداره‌ی داعش قه‌وقازی بوون".
ئه‌بو عزرائیل هەروەها روونی ده‌كاته‌وه، ئەو به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوننه نییه، ته‌نیا دژایه‌تی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات، كه خۆیان بهسوننهی عێراق ده‌زانن و له ناو داعش دژی عێراقییه‌كان ده‌جه‌نگن.
٢٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ٢٢:٥٧
News ID: 807952