١٨ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:١١
ئێران نەیدەویست پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان بپچڕێت

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئێران نەیویستوە پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان بپچڕێت, ڕیاز خۆی پەیوەندی لەگەڵ تاران ئاڵۆز کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند کە ئێران نەیویستوە پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان بپچڕێت, ڕیاز خۆی پەیوەندی لەگەڵ تاران ئاڵۆز کرد.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلی بەیت(ع) ، ابنا: ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە ۲۸ی بەفرانبار حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران هەمیشە هەوڵی داوە پەیوەندی ئیجابی و تۆکمەی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی ببێت.

ڕۆحانی وتی; ئێران نەیویست پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستان ببڕێت بەڵکوو ئەوە ڕیاز بوو که پەیوەندیەکەی لەگەل تاران پچڕی.

ڕاشیگەیاند کە عەرەبستان بە هێرش کردنە سەر وڵاتێکی دراوسێ کێشەی دروست کردو ئەگەر ئەو هێرشانە بوەستێت و بڕیارێکی دروست بدات ئێران ئامادەیە یارمەتی ڕیاز بدات بۆ چارەسەریی کێشەی یەمەن و پرسەکانی ناوچەکەش.

وتیشی: ئەگەر سێ دەسەڵاتی ئێران, تورکیا و ڕووسیا دەتوانن لە حەڵەب و هەموو سووریا ئاگربڕ ڕابگەیێنن بەو مانایەیە کە ئەم سێ وڵاتە خاوەن پێگە و بڕشتن لە ناوچەکەدا.