نەخۆشخانەیەکی مەیدانی موسڵ کرایەوە
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ڕێکخراوی سامارتان پرس کە ڕێکخراوێکی فریاگوزاری ئەمەریکییە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە دووری ٢٠ کیلۆمەتری بەرەی پێشەوەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بنیاتناوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارە سەربازی و مەدەنییانەی کە لەو شەڕەدا بریندار دەبن یان پێویستیان بەچارەسەرە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نەخۆشخانەکە ئامێری تەکنەلۆژی پێشکەوتووی بۆ دابینکراوە و چارەسەری برینداری پارچەی بۆمب و گولـلە و هەر بریندارییەی دیکەی بەرەکانی شەڕی داعش دەکات.
نەخۆشخانەکە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی موسڵەوە و بە ئوتۆمبێل ٣٠ خولەک دوورە لە بەرەکانی شەڕەوە، کە پێکهاتووە لەچەند ژورێکی حاڵەتەکتوپڕەکان و چەند یەکەیەکی چاودێری ورد و هەموو داودەرمانێکی پێویستیشی بۆ دابینکراوە.
یەکێک لە پزیشکەکانی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندووە، چەندین برینداری مەدەنی گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکە، کە لەکاتی هەڵهاتنیان لەناو شاری موسڵ، لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کراونەتە ئامانج، هەندێک جاریش بەهۆی درەنگ گەیشتنی بریندار و دووری ڕێگەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەر لەوەی بگاتە نەخۆشخانەکە، ئەو کەسانە گیانیان لەدەستداوە.
کردنەوەی ئەو نەخۆشخانە مەیدانیە لە نزیک شاری موسڵ لە کاتێکدایە، پێشتر نەخۆش و بریندارەکانی بەرەی شەڕ یان هاووڵاتی دەبوایە بگەینرانە شاری هەولێر و کەرکوک بۆ چارەسەرکردن.
١٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٩:١٠
News ID: 804926
ڕێکخراوی سامارتان پرس کە ڕێکخراوێکی فریاگوزاری ئەمەریکییە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، نەخۆشخانەیەکی مەیدانی لە دووری ٢٠ کیلۆمەتری بەرەی پێشەوەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ بنیاتناوە، بۆ چارەسەرکردنی ئەو بریندارە سەربازی و مەدەنییانەی کە لەو شەڕەدا بریندار دەبن یان پێویستیان بەچارەسەرە.