به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: كومه‌تی ئێران، ئاماده‌یی پیشان ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودییه سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێی حه‌جكردن‌و به‌شداریكردنی هاوڵاتییانی ئێرانی له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا.
ئاژانسی هه‌واڵی ئێرنا بڵاوی كرده‌وه: حكومه‌تی تاران، ئاماده‌یی پیشانداوه بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی ڕیاز سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی هاوڵاتییانی ئێران له ڕێوڕه‌سمی فه‌ریزه‌ی حه‌جدا.
عه‌لی غازی عه‌سكه‌ر، نوێنه‌ری ڕابه‌ری باڵای ئێران ئاماژه‌ی به‌وه داوه: حكومه‌تی سعودییه، داوایه‌كی فه‌رمیی له ئێران كردوه بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به‌ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رزی نوێی حه‌ج.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران ڕوونیشی كردوه‌ته‌وه: حكومه‌تی تاران به‌پێویستی ده‌زانێت، هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی به‌شداریی له فه‌ریزه‌ی حه‌جدا بكه‌ن‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به گفتوگۆی جدی هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعودییه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، به‌هۆی ڕووداوێكی گه‌وره‌وه له وه‌رزی ساڵی 2015 ی حه‌جكردندا، نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 500 حاجی بوونه قوربانی، كه به‌شێكی زۆریان هاوڵاتیی ئێرانی بوون، به‌و هۆیه‌شه‌وه حكومه‌تی تاران بڕیاری دا، هاوڵاتییه‌كانی به‌شداریی وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2016 نه‌كه‌ن
١٠ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٤٨
News ID: 804064
حكومه‌تی ئێران، ئاماده‌یی پیشان ده‌دات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عه‌ره‌بستانی سعودییه سه‌باره‌ت به وه‌رزی نوێی حه‌جكردن‌و به‌شداریكردنی هاوڵاتییانی ئێرانی له فه‌ریزه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵدا.