ئێران بۆ توركیا: به‌شێك له خاكی سوریاتان داگیر كردوه و پێویسته بكشێنه‌وه
ئێران، وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌نكه‌ره به‌شێكی خاكی سوریای داگیر كردوه و به پێویستیشی ده‌زا‌نێت توركیا له‌و وڵاته، بكشێته‌وه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: عه‌لائه‌دین بروجه‌ردی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران، ڕایگه‌یاند: توركیا به‌شێك له خاكی سوریای داگیر كردوه و ده‌بێت له‌و وڵاته بكشێته‌وه‌و وتیشی: بوونی ئێران و چه‌كدارانی حزبوڵا له سوریا، له‌سه‌ر ئاستی ڕاوێژكاریییه بۆ حكومه‌تی دیمه‌شق، به‌ڵام ئه‌وه‌ی توركیا ده‌یكات داگیركارییه.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له ئه‌نجومه‌نی شورای ئێران له‌كاتێكدایه، دوێنێ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چه‌كدارانی حزبوڵا و هێزه‌كانی ئه‌سه‌دی به پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سوریا تۆمه‌تبار كرد‌و داواشی له ئێران كرد، فشار له حكومه‌تی سوریا‌و چه‌كدارانی شیعه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كانی ئاگربه‌ست له سوریا ڕابگرن.
٦ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٢:٢٣
News ID: 803109
ئێران، وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: ئه‌نكه‌ره به‌شێكی خاكی سوریای داگیر كردوه و به پێویستیشی ده‌زا‌نێت توركیا له‌و وڵاته، بكشێته‌وه.