لە بەغدا ۵ کەس بریندار بوون
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی باب موعەزەمی ناوەڕاستی بەغدا ٥ کەس بریندار بوون.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ ٥ کانونی دووەمی ٢٠١٧ ڕایگەیاند "تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لەڕێگەی ئوتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە نزیک پارکێکی ناوی باب موعەزەمی ناوەڕاستی بەغدا ئەنجام دراوە و بەهۆیەوە ٥ کەس بریندار بوون".
ئەو تەقینەوەیە نوێیەی بەغدا لە کاتێکدایە هەر لەم هەفتەیەدا ٨ تەقینەوەی دیکە لە چەند گەڕەک و ناوچەیەکی جیاجیای بەغدا ڕوویاندا و بەهۆیەوە زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران و بریندار بوون.
٥ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٨:٣٢
News ID: 803002
لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوچەی باب موعەزەمی ناوەڕاستی بەغدا ٥ کەس بریندار بوون.