سوریا؛ له بۆردومانی توركیادا بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی باب 17 كه‌س كوژراون‌و بریندار بوون
سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه، شارۆچكه‌ی باب و ناحیه‌ی تادفی له باشووری ئه‌و شارۆچكه‌یه، بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه، 17 كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاویان كرده‌وه: به‌هۆی بۆردومانی تۆپخانه‌كانی توركیاوه بۆ سه‌ر باب و ناحیه‌ی تادف، 7 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه و 10 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ڕیفی ناوچه‌ی چل ئاغایان له هه‌رێمی جزیره، بۆردومان كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه بێت.
هاوكات، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پنتاگۆن، له به‌یاننه‌مه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌سه‌ر داوای توركیا، چه‌ند ده‌رچوونێكی ئاسمانییان هه‌بوه به ئاسمانی شاری بابه‌وه، ڕوونیشی كردوه‌ته‌وه: فڕۆكه‌كان هیچ بۆردومانێكیان نه‌كردوه و ته‌نها نمایشی سه‌ربازییان كردوه.
٤ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٣:٤٦
News ID: 802687
سوپای توركیا له‌ڕێگه‌ی تۆپخانه و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیه‌وه، شارۆچكه‌ی باب و ناحیه‌ی تادفی له باشووری ئه‌و شارۆچكه‌یه، بۆردومان كرد و به‌و هۆیه‌وه، 17 كه‌س كوژراون و بریندار بوون.