وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غداد
به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی شه‌شه‌مین كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی كوه‌یت و عیراق، شێخ سوباح خالد ئه‌لسوباح جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت به سه‌ردانێك گه‌یشتنه به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا كۆبووه‌وه.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عیراقییه‌كه‌ی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت رایگه‌یاند وڵاتانی دراوسێی عیراق له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به‌شدارن و وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره پشتگیری عیراقی كردووه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت راشیگه‌یاند دیاریده‌ی تیرۆر هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ناوچه‌كه ده‌كات و پێویسته هه‌موان روبه‌ڕوی ببنه‌وه.
لایخۆشیه‌وه ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق سوپاسی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی كرد كه له هه‌موو كوَڕ و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پشتگیری له عیراق كردوه‌و له‌م قۆناغه‌شدا هاوكاری مرۆیی پێشكه‌شكردووه
٢٨ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٨:٠١
News ID: 801375