قۆناغێکی نوێی ئازادکردنەوەی موسڵ دەستپێدەکات
سوپای ئەمریکا پێشبینی دەکات لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوخۆی موسڵ پێشڕەوی زیاتر بکەن.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: ستیوارت جەیمس بەرپرسەکی یەکەیەکی سەربازیی سوپای ئەمریکا لە عێراق، رایگەیاند: بڕیاروایە لەماوەی چەند رۆژی داھاتوودا سوپای عێراق قۆناغێکی نوێی پڕۆسەی ئازادکردنەوەی موسڵ دەستپێبکات، وتیشی: ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە لەلایەن وڵاتەکەی سەرۆکایەتی دەکرێت، بەردەوام دەبێت لە ھاوکاری کردنی عێراق لە جەنگی دژی تیرۆریستاندا.
بەرپرسە سەربازییەکەی سوپای ئەمریکا لە عێراق باسی لەوەشکرد: ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە خۆرھەڵاتی شاری موسڵ بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنی موسڵ، ئامادەکارییەکانیان تەواو کردووە.
لەماوەی رابردووداو لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنی موسڵدا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق یەک لەسەر چواری ئەو شارەیان لە تیرۆریستانی داعش پاککردۆتەوە
٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٢:٠٧
News ID: 801084
سوپای ئەمریکا پێشبینی دەکات لە ماوەی چەند رۆژی داھاتوودا، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ناوخۆی موسڵ پێشڕەوی زیاتر بکەن.