سندوقی رەشی فرۆکە روسییەکە لە ناو دەریای رەش دۆزرایەوە
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: وەزارەتی بەرگری روسیا ھەواڵی دوزینەوەی تەرمی سەرجەم قوربانیانی فرۆکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند کە رۆژی یەکشەممە بە ٩٣ سەرنشینەوە کەوتبوو دەریای رەش.
وەزارەتی بەرگری روسیا لەراگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ، جگە لەتەرمی قوربانیان ، تیمەکانی گەران و پشکنین کلکی فرۆکەکەیان دۆزیوەتەوە ، کە ھەردوو سندوقی رەش و بەشێک لە بزوێنەرەکان لە خۆدەگرێت، تاوەکو ئێستا ھۆکاری کەوتنە خوارەوە فرۆکە روسییەکە ئاشکرا نەبووە کە لەجۆری تۆپۆلیڤ -١٥٤ بوو ، بەڵام “ماکسیم سۆکۆلۆڤ”-ی وەزیری گواستنەوەی روسیا ئەوەی ئاشکراکرد ، لێکوڵینەوەکان لەسەر بنەمای تێکچوونی تەکنیکی و ھەڵەی تیمی فرۆکەوانی بەرێوە دەچن و بەدووری زانی کردەوەی تیرۆریستی لەپشت رووداوەکەوە بوووبێت.
ھاوکات ئاژانسی سوپتنیکی روسی بڵاویکردەوە ، تیمەکانی فریاکەوتن کە ژمارەیەیان دەگاتە ٣ ھەزار و ٥٠٠ کەس سنووری گەڕانیان بەدوای پاشماوەی فڕۆکە تێکشکاوەکە فراوانکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش ٣٩ کەشتی و بەلەم و ٣٢ فڕۆکە و ژمارەیەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەھێنن.
٢٧ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١١:٥٥
News ID: 801079
وەزارەتی بەرگری روسیا ھەواڵی دوزینەوەی تەرمی سەرجەم قوربانیانی فرۆکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی راگەیاند کە رۆژی یەکشەممە بە ٩٣ سەرنشینەوە کەوتبوو دەریای رەش.