فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر ریفی حەلەب و پارێزگای ئیدلب چڕکردۆتەوە
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: دوابەدوای چۆڵکردنی شاری حەلەب، روسیا ھێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر پارێزگای ئیدلب و ریفی حەلەب چڕتر کردۆتەوە.بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا، لە رۆژی شەممەوەو بەشێوەیەکی بەردەوام، بنکەو بارەگاکانی ئۆپۆزسیۆنیان لە ریفی حەلەب و چەند ناوچەیەکی سەر بە پارێزگای ئیدلب بۆردومان دەکات و بەھۆیەوە بەدەیان کەس کوژراون و بریندار بوون.لەماوەی چەند مانگی رابردووداو بەشێوەیەکی بەردەوام، فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا بۆردومانی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنیان لە پارێزگای ئیدلب کردووەو بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی سەربازیش، سوپای سوریا لە ئامادەکارییدایە بۆ ھێرشکردنە سەر ئەو ناوچانەی کە لەلایەن ئۆپۆزسیۆن لەو پارێزگایە کۆنتڕۆڵکراوە.سەرەڕای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی شاری حەلەب لەلایەن سوپای سوریا، لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری ریفی حەلەب لەلایەن ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆنتڕۆڵکراوە.